Zana Natık Kerem
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە سێ تونێل و حەشارگەیەكی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك خاپووركراون.
شانەی ناوبراو لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە كە هێزێكی لیوای 45ی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك، هەڵمەتێكی پشكنینی لە دۆڵی حەشیشە لە سنووری پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیاندراوەكە لە میانی هەڵمەتەكەدا، سێ تونێل و حەشارگەیەكی داعش لە ناوچەكە خاپووركراون.
ئاماژە بەوەیشدراوە كە لە هەڵمەتەكەدا، چوار بۆمبی چێنراو لە ناوچەكە دۆزراونەتەوە و، دواتر لە لایەن هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك پووچەڵكراونەتەوە.