Rewa Mahmood Hasan
14 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
سلێمانی - AA
ئەندامێکی سەرکردایەتی کە ماوەی دوومانگە تووشی کۆرۆنا بووە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا و بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس، ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گردی سەلیم بەگ بەخاک سپێردرا.
دوێنێ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئیکرام عەلی هیدایەت دوای مانەوەی بۆ ٥٠ رۆژ لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی، بەهۆی سەختی رەوشی تەندروستییەوە پاش توشبوونی بە کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.
ئەمرۆ ١٤ی کانوونی یەکەم لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا و بەئامادەبوونی کەسوکار و هاوڕێکانی لەگەل ژمارەیەک بەرپرسی حزبی لە گۆڕستانی گردی سەلیم بەگ بەخاک سپێردرا.