Rewa Mahmood Hasan
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2021
سلێمانی - AA
ناوەندی نیشتمانیی بۆ مافی مرۆڤ راپۆرتی پرۆژەی چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ لە شاری سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ناوەندی نیشتمانیی بۆ مافی مرۆڤ راپۆرتی پرۆژەی چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ لە شاری سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو کردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا پارێزەر کارمەند مەحمود عەبدوڵڵا ئامارەکانی رەوشی مافی مرۆڤی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو کردەوە کە تیایدا چاودێریی کارەکانیان کردووە لە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی، بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و خانەی داڵدەدانی ژنان.
ناوەندی نیشتمانیی بۆ مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دامەزراوە و کار دەکات لە سەر رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگاری سلێمانی.