Heman Hussein Yaseen
17 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2026
وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە، دوای ھەوڵەکانی ھەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز، پرۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چوو.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە، بەم پڕۆسەیەش لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و دۆخی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی حکوومەتی ھەرێم ڕایگەیاند کە کۆمپانیای دانەغاز بڕی ھەناردەی غازی سرووشتی کەمکردووەتەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا. ئەمەش بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە بڕی ١٠٠٠ مێگاوات.