Fahrettin İbrahim
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
لە میانی دەنگدان لەسەر فۆتۆکانی پێشبڕکێی "فۆتۆکانی ساڵ"دا، قوتابیانی قوتابخانەی مەعاریف لەشاری هەولێر دەنگیان بە ژمارەیەک وێنە دا.
ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی ئەو رووداوانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دەنگیان داوەتەوە، خستووەتە دەنگدانەوە.
لە کۆتایی دەنگدانەکەدا لە سێ بەشی جیاواز "فۆتۆکانی ساڵ" ھەڵدەبژێردرێن کە فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وڵاتە جیاجیاکاندا چرکاندوویانە.
لە دەنگدان لەسەر "فۆتۆکانی ساڵ"دا، قوتابیانی قوتابخانەی مەعاریف لە شاری هەولێر دەنگیان بەچەند وێنەیەکدا.
قوتابیان لە هەریەکە لە کاتاگۆرییەکانی هەواڵ، ژیان و وەرزش دەنگیان بە ئەو فۆتۆیانە دا کە سەرنجیانی راکێشابوون.
لە دەنگدانەکەدا هەروەها سەرۆکی وەقفی مەعاریف لە عێراق، تاریق ئوناڵ بەشداریکرد.
شایەنی باسە "فۆتۆکانی ساڵ" بۆ یەکەمجار ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠١٢دا ئەنجامیدا، ئەمساڵیش ٥١ فۆتۆی ھەڵبژێردراوە لەنێو ھەزارەھا فۆتۆ لە ھەریەک لە بەشەکانی "ھەواڵ"، "ژیان" و "وەرزش" لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیھان کە بە ژێرنووسی زمانی ئینگلیزی و تورکی خراونەتە دەنگدانەوە.
فۆتۆکان لە لایەن سەرنووسەرانی فۆتۆکانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە دەست نیشانکراون و فۆتۆی رووداو و پێشھاتە گرنگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و وەرزشییەکانی جیھانن.
بۆ بەشدارییکردن لە دەنگدان لە "فۆتۆکانی ساڵ" سەردانی "aa.com.tr/yilinfotograflari" بکرێت، دەنگدان تا رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.