Zana Natık Kerem
08 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەعبی رایگەیاند کە هەوڵی حکوومەت بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی پێچەوانەی یاساییە.
حەسەن کەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە هەوڵی حکوومەت بە دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران، کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی رەت دەکاتەوە و راشیگەیاندووە کە ئەو هەوڵەی حکوومەت پێچەوانەی یاسایە.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەعبی داوای لە حکوومەت کردووە بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک دۆسیە بکات کە بەهۆیەوە داهاتێکی زۆر بۆ گەنجینەی وڵات دەگەڕێتەوە لەوانە دۆسیەکانی گێرانەوەی پارە دزراوەکان لەلایەن گەندەڵکارانەوە، کەمکردنەوەی مووچەی پڵە باڵاکان و داهاتی دەروازە سنوورییەکان.
ئەمەیش لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەوەی رایگەیاندووە کە رێگەنادەن چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران بێت و باسی لەوەیشکردبوو کە مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتەکان کەم دەکەنەوە.