Ali Makram Ghareeb,1 23
23 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2022
کەرکووک-AA
لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایی بەرەی تورکمانی عێراقی کە لە کەرکووک ئەنجامدرا، بۆ جارێکی دیکە حەسەن توران کە نزیکەی یەک ساڵ لەمەوبەر بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی کرابووە سەرۆک، بە سەرۆکی بەرەی تورکمانی هەڵبژێردرا.
کۆنگرەکە کە بە چاودێری کۆمیسیۆنی باڵای عێراق ئەنجامدرا ٣٧٤ نوێنەر لە کەرکووک، سەڵاحەدین، خورماتوو، هەولێر، بەغدا، دیالە، کفری، مووسڵ و تەلەعفەر بەشدارییان تیادا کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی بەرەی تورکمانی بڵاوی کردووەتەوە، حەسەن توران بە سەرۆکی بەرەی تورکمانی هەڵبژێردراوەتەوە و هەریەک لە هەیسەم موختارئۆغڵو بە جێگری یەکەم و هیشام بەیرەقدار-یش بە جێگری دووەمی سەرۆک هەڵبژێردراون. هەروەها ١٣ ئەندام بۆ مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراون.
حەسەن توران له لێدوانێكدا بۆ میدیكان، ئاشكرایكرد بەرەی تورکمانی لەنێو حزبە تورکمانییەکاندا خاوەنی فراوانترین بنکەی جەماوەرییە، ئاماژەی بەوەش دا کە هاوشێوەی رابردوو داکۆکی لە مافی تورکمانەکانی عێراق دەکەن.
توران تیشكی خستهسهر ئهوهی کە وێڕای ئەوەی لە ١٩ ساڵی رابردوودا لە شەڕ و پێکدادانەکانی ناوخۆ و کردە تیرۆریستییەکاندا ئەندامان و بەرپرسانیان بە ئامانج گیراون، بەڵام بەرەی تورکمانی کۆڕی خەباتی جێ نەهێشتووە و پێداگیرانەیش بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان.
سهرۆكی بهرهی توركمانی جەختی لەوە کردەوە کە حزبهكهی هێندەی ئەرکی حزبێکی سیاسی بە ئەرکەکانی خۆی هەستاوە بۆ پاراستن و مانەوەی تورکمان لە عێراق و جهختی لهوه كردهوه کە هەڵبژاردنی تیم و ئیدارەی نوێ بۆ حزبەکە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی زیاتر لە خەباتەکەیاندا.