12 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2022
ھەولێر - AA
تەقینەوەیەک لە کافتریایەک بە ناوی "لی لی" لە شەقامی سالمی سلێمانی رووی دا، تا ئێستا ھۆکارەکانی تەقینەوەکە بە کۆبوونەوەی گاز لەنێو کافتریایەکە پەیوەستکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
بەپێی میدیای خۆجێیی بەھۆی تەقینەوەکە، بینای کافتریاکە داڕماوە و ١٤ کەس برینداربوون و گواسترانەوە نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سلێمانی، عەمید دیار ئیبراھیم لە لێدوانێکدا گوتی: "ئەم جۆرە رووداوانە پێویست بە دڵەراوکێ ناکات و پێویستە ھیچ کەناڵێکی راگەیاندن پەلە نەکات و زانیاری ھەڵە بڵاو نەکاتەوە بۆ ئەوەی ترس نەخەنە دڵی خەڵکییەوە، چاوەڕێ بکەن تا ھۆکاری ئاگرەکە دەست نیشان دەکەین ئەو کات بە شەفافی بۆ ھەموو لایەکی ئەخەینە روو".
عەمید دیار ئیبراھیم دووپاتی کردەوە کە وەک بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی سلێمانی سەرجەم مەرجەکانی سەلامەتی بە هەموو شوێنێک دانراوە لەلایەن لیژنەکانی بەدواداچوون پشکنینی رۆژانەی بەڕێوبەرایەتییەکەیان.