بە ئاراستەکردنی مووشەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرایە ئامانج
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: "بە ئاراستەکردنی پێنج مووشەک ھێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بەھۆیەوە چوار فەرمانبەر و کارمەندنی ئەمنی فڕۆکەخانەكە، هەروەها ئەندازیارێك برینداربوون".
Arbil
ھەولێر ــ AA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیاند کە بە ئاراستەکردنی مووشەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراوەتە ئامانج.
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، فەریق سەعد مەعن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، پێنج مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و دەوروبەری کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە مووشەکەکان لەناو فڕۆکەخانەکەی نێودەوڵەتیی بەغدا و وێستگەیەکی پاڵاوتنی ئاو لە نزیک بنکەی ئاسمانیی شەھید عەلا "بنکەی ڤیکتۆریا" و گرتووخانەی کەرخ کەوتوونەتەخوارەوە.
لە ئاکامی ھێرشەکەدا، چوار فەرمانبەر و کارمەندنی ئەمنیی فڕۆکەخانەکە، ھەروەھا ئەندازیارێک برینداربوون.
فەریق سەعد مەعن باسی لەوەش کردووە کە لەگەڵ ڕووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەی ڕەواوانییە ڕۆژئاوای بەغدا ئەنجامدا و لە میانیدا دەستیان بەسەر ئەو سەکۆیەدا گرتووە کە مووشەکەکانی لێوەی ئاراستەکرابوون.
بە گوتەی سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، مووشەکەکان لە ناوچەی ڕەزوانییە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرابوون.
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکەوە بە دەرکردنی فەرمانێک، فەرماندە و ئەفسەرانی ھەواڵگریی لە ئەركەكانیان دوورخراونەتەوە، ھەروەھا فەرمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە کە ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی بەغدا بگرنەبەر.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
