Zana Natık Kerem
16 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر ــ AA
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگرتنی گەشتەکانی راگەیاند.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا گەشتیارانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و و تەم و مژ و دابەزینی ئاستی بینین، گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.
راشیگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی و تەم و مژ ئاستی بینین بۆ ١٠٠ مەتر دابەزیوە.
باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا دیار نییە کەی گەشتەکان دەست پێ دەکەنەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، ھەر کاتێک رەوشی کەشوھەوا ئاسایی بووەوە، دووبارە گەشتەکان دەست پێ دەکەنەوە.