Abdullah Abdulmanaf Shukur
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2021
ھەولێر - AA
پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، بڕیاری داخستنی بازگەکانی پارێزگاكه لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق درێژکراوهتهوه.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای ھەولێر، "سبەینێ رۆژی یەکشەمە ٧ی ئاداری ٢٠٢١، بازگەکانی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی مووسڵ و کەرکووک بە داخراوی دەمێننەوە".
ههروهها داوا لە شوفێران کراوە کە لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی ھەولێری پایتەخت ھاوکاری پۆلیسی ھاتووچۆ بکەن بەھۆی ھاتنی پاپا فرانسیس بۆ شارەکە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە:
"وێڕای داوای لێبوردن لە ھاووڵاتییان و شوفێرانی شارەکەمان، بەھۆی ھاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازییکردن لەبەڕێزیان لەشاری ھەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی ھەولێری پایتەخت ھاوکاری پۆلیسی ھاتووچۆ بکەن و وەک ھەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیھان بدەن، ھاوکارییتان مایەی سوپاس و رێزە".