عێراق

ئەمریکا ٥٠ ھەزار دۆلار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان دەکات

لە چوارچێوەی بەخشینە داراییەکانی ئەمریکا، حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان کرد.

Sarmand Hameed  | 22.07.2021 - نوێکردنەوە : 22.07.2021
ئەمریکا ٥٠ ھەزار دۆلار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان دەکات

Arbil

هەولێر - AA

لە چوارچێوەی بەخشینە داراییەکانی ئەمریکا، حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان کرد.

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە پەیجی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، حکوومەتی ئەمریکا بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان کرد.

ئاماژە بەوەشدراوە کە تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ دانانی پێشانگایەکی نوێیە بۆ نمایشکردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانەکە کە مێژووەکە یان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو.

لە هەواڵەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی و ھەماھەنگی لەگەڵ کوردەکانمان بۆ پارێزگاریکردن لە شوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın