AA
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
بەغدا - AA
باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، ئاگاداریەکی سەبارەت بە پڕكردنهوهی فۆڕمی بەرنامەی سکۆڵەرشیپ ٢٠٢٠ی تورکیا بڵاوکراوەتەوە.
لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا ئاگاداریەکی سەبارەت بە فۆڕمی بەرنامەی سکۆڵەرشیپ ٢٠٢٠ی تورکیا بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە ''لە چوارچێوەی سکۆڵەرشیپ ٢٠٢٠ی تورکیا، بەهۆی زۆری پڕكردنهوهی فۆڕمی بەرنامەی سکۆڵەرشیپەوە کارەکانی هەڵبژاردن و هەڵسەنگانی کاندیدانی گرووپی دووەم کاتی ویست، لەبەرئەوە لە چوارچێوەی بەرنامەی سکۆڵەرشیپ بانکی گەشەپێدانی ئیسلام و بەرنامەی سکۆڵەرشیپی ئانادۆڵو، ئەنجامی ئەو کاندیدانەی مافی خوێندنیان لە تورکیا بەدەستهێناوە راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمەڵەی خزمانی دەرەوەی وڵات راگەیەندراوە. ئەو کەسانەی سکۆڵەرشیپیان بۆ دەرچووە لەم قۆناغەدا تا نۆی تشرینی دووەم بەبێ وەرگرتنی پەسەندی باڵیۆزخانەکەمان دەتوانن ''بەڵێننامەی سکۆڵەرشیپ'' کە لە سیستمی داواکاری سکۆڵەرشیپی تورکیادایە واژوو بکەن، کارەکانی دیکەش کە پێویستە لە سیستمەکەدا دابنرێت لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمەڵەی خزمانی دەرەوەی وڵاتەوە زانیاری لەبارەیانەوە بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها لە ئاگاداریەکەدا هاتووە ''ئەو کارانەی دیکە کە پێویستن لە داهاتوودا بکرێن لە چوارچێوەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمانەوە بڵاودەکرێنەوە بە جیا ئەو کەسانە ئاگادار دەکرێنەوە کە سکۆڵەرشیپیان بۆ دەرچووە''.