ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مرا دۆكوزڵو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ مشتومڕه‌كانی کشانەوەی پۆڵەندا لە یەکێتیی ئەورووپا "Polexit"بۆ به‌شی شیكاریی ئاژانسی ئانادۆڵو كرد كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا نێوان پۆڵه‌ندا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌ت ناكۆكی تێكه‌وت.
كاتێك مشتومڕه‌كانی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا "Brexit" ده‌ستی پێ كرد یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هاتنه ئارا ئه‌وه بوو كه داخۆ له‌نێو یه‌كێتییه‌كه‌دا كاریگه‌ری دۆمینۆ دروست ده‌بێت یاخود نا. له كاتێكدا پرسی "Brexit" سارد نه‌بووه‌وه ئه‌مجاره مشت‌ومڕ له‌باره‌ی "Polexit" ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌ته‌واوی جیاواز بوو له "Brexit".
ده‌زاندرێت ده‌مێكی زۆره پۆڵه‌ندا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌ت ناكۆكی هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. له كاتێكدا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، پۆڵه‌ندا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه به پێچه‌وانه‌ی به‌ها بنه‌ڕه‌تی و پرهنسیپییهكانی یه‌كێتییه‌كه ده‌جوڵێته‌وه، پۆڵه‌ندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ره‌خنانه یاسایی نین و وه‌ك ده‌ستوه‌ردان له سیاسه‌ت و سه‌روه‌ری خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. مشتومڕی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و پۆڵه‌ندا به گوزاره‌ی "Polexit" به‌رده‌وامه و نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ببێته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی.
- بابه‌ته ناكۆكه‌كانی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و پۆڵه‌ندا
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و پۆڵه‌ندا له زۆر بابه‌تی وه‌ك وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، كورتاج، مافه‌كانی كۆمه‌ڵی په‌لكه‌زێڕینه "LGBT" و رێككه‌وتننامه‌ی ئیستانبوڵ بیروبۆچوونیان جیاوازه. به‌ڵام مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی چاكسازی دادوه‌ریی كه ده‌مێكه به‌رده‌وامه بووه بابه‌تی سه‌ره‌كی پرسی "Polexit". پرسیاری ئه‌وه‌ی "لەپێشینە و سه‌روه‌ری بۆ یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه یان ده‌ستووری پۆڵه‌ندا" بووه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه‌كه.
دادگای دەستووریی پۆڵەندا، دەربارەی ئەو بەشانەی یاسای یەکێتیی ئەورووپا کە لەگەڵ دەستووری ئەو وڵاتە ناگونجێن، بڕیارێکی دا. لە کاتێکدا ئەم بڕیارە بە تۆمەتی پێشێلکردنی سەروەری یاسا دەرگا لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر پۆڵەندادا دەکاتەوە لە لایەکی دیکەشەوە مشتومڕێکی نوێ دەهێنێتە ناو رۆژەڤ کە بریتییە لەوەی ئایا ئەو وڵاتە مافی ئەوەی هەیە فشار بخاتە سەر دیوانی دادی ئەورووپا و وڵاتانی یەکێتییەکە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە سیستمی دادوەرییاندا؟ هەرچەندە بڕیارەکە بە ئاشکرا دژایەتی بەندی ١٩ی رێککەوتننامەی لەشبۆنەی نەکردووە کە دەڵێت "دیوانی دادی ئەورووپا، ئاستی گونجاوی رێککەوتننامەکان لەڕووی یاساییەوە دەپارێزێت". هەربۆیە ئەگەر لەم روانگەیەوە تەماشای پرسەکە بکرێت، هیچ کێشیەک بۆ پۆڵەندا بەدیناکرێت.
- ئایا ئەگەری چوونەدەرەوەی پۆڵەندا لە یەکێتیی ئەورووپا "Polexit" هەیە؟
لە بنەمادا هیچ راستییەک ئاماژە بۆ ئەگەری جیابوونەوەی پۆڵەندا لە یەکێتیی ئەورووپا ناکات. چ راگەیەندراوی لایەنە فەرمییەکانی پۆڵەندا و چ کاردانەوەی گەلی ئەو وڵاتە، بەئاشکرا ئەوە نیشان دەدەن کە هیچ جۆش و خرۆشێکیان بۆ جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپا نییە. لەو راپرسییانەشدا کە دەربارەی ئەم پرسە ئەنجامدراون ئەوە دەردەکەوێت کە گەلی پۆڵەندا بەشێوەیەکی بەرچاو پشتیوانی لە مانەوەیان لە یەکێتیی ئەورووپادا دەکەن، ئەگەر پشتیوانی گەلیش نەبێت ئاستەمە پۆڵەندا لە یەکێتیی ئەورووپا بێتەدەرەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، ماتی‌و مۆراڤیسکی باسی لەوە کرد کە دەنگۆکانی تایبەت بە "Polexit"دوورن لە راستییەوە. بە بڕوای پارتی یاسا و دادی دەسەڵاتدار، ئۆپۆزسیۆن ئامانجیەتی لەڕێی باسکردنی "Polexit"ەوە رێگایەکی یاسایی بۆ خۆی بکاتەوە. بەڕای ئەوان ئۆپۆزسیۆن ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکردوەتەوە کە باس لەوە دەکەن پارتی یاسا و داد دەیەوێت پۆڵەندا لە یەکێتیی ئەورووپا بێتەدەرەوە.
وا بیردەکەنەوە کە لەگەڵ زیادبوونی ئەم گوتار و بڵاوکراوانەدا، دەتوانن حکوومەت ناچار بکەن زیان بە ئابووری بگەێنێت. لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکوەزیران مۆراڤیسکی، ئەوەی راگەیاند کە ئەمە ھەڵوێستێکە لە دژی دەوڵەتە نەک حکوومەت. ھەموو ئەمانە ئەوە ئاشکرا دەکات کە "Polexit" پرسێکی گرنگی سیاسەتی ناوخۆیی پۆڵەندایە.
سەبارەت بە پرسی چاکسازی لە سستەمی دادوەریدا، لایەنە پەیوەندیدارە پۆڵەندییەکان جەخت لەسەر چاککردنەوەی سستەمی دادوەریی دەکەنەوە و ملکەچی دەستەبژێرەکەی بڕۆکسل نابن. لەم چوارچێوەیەدا، ئەوە دەزانرێت کە دادگای دەستووریی ئەڵمانیا ھەموو چالاکییەکانی یەکێتیی ئەورووپا پەسەند ناکات و ئەو پرسانەی کە پێچەوانەی یاساکانیەتی رەت دەکاتەوە، نموونەی ئەمەش ئەوە بوو کە ساڵی رابردوو دادگای دەستووریی ئەڵمانیا، پاڵپشتی سیاسەتی نەختینەی بانکی ناوەندیی ئەورووپای نەکرد و بە پێچەوانەی یاسای رایگەیاند. لەبەر ئەم ھۆکارە، لایەنی پۆڵەندا، ئەو رەخنە و تۆمەتانەی کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە ئاراستەی دەکرێـت بە دووفاقى ھەژمار دەکات.
- ئایا "ئەو پۆڵەندایەی کە کۆنترۆڵ ناکرێت" جێگەی نیگەرانییە؟
ھەڵەیە ئەگەر تەنھا لە چوارچێوەی پۆڵەندا تاماشای ئەو قەیرانەی ئێستا بکرێت. بنچینەی ئەم کێشەیە کە لەگەڵ مشتومڕە یاساییەکانەوە دەرکەوت بۆ کێشەی ناسنامەی یەکێتیی ئەورووپا و ئەو شوێنانەی کە بەریەکدەکەون دەگەڕێتەوە. ھەڵوێست و گوتاری دەستەبژێرەکەی بڕۆکسل لە دژی وڵاتانی دیکەدا، تەنھا پۆڵەندا بێزار ناکات، بەڵکو وڵاتی دیکەی وەکو ھەنگاریاش بێزار دەکات.
سەپاندنی سزای دارایی لەسەر ئەو وڵاتانەی کە دەنگی جیاواز بەرزدەکەنەوە بە گوتاری "پێشێلکردنی سەروەریی یاسا" و "نەگونجاندن لەگەڵ پرنسیپەکانی دیموکراسیی" بەشێوەیەکی وردە وردە بۆشایی نێوان دەستەبژێرەکەی بڕۆکسل و رۆژھەڵاتی ئەورووپا قوڵ دەکاتەوە.
مشتومڕەکان کە لە زەمینەیەکی یاساییدا دەستیان پێ کردووە، لەبری ئەوەی لە هەمان زەمینەدا بەرەوپێش بچێت گۆڕدراوە بۆ هەڕەشەی ئابووریی و بڕیاری سزا کە ئەوەیش پۆڵەندا نیگەران دەکات. لەبەرئەوە پۆڵەندا لە زۆر بابەتدا بەتایبەتی یاسا ئەو نیشانانەی پرسیار پشتڕاست دەکەنەوە کە یەکێتیی ئەورووپا چەندە شەفافە.
لەو چوارچێوەیەشدا بڕینی سندوقەکانی هاوکاری لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ پۆڵەندا جێگەی باسە، هەروەها بۆچوونێک زاڵە کە باس لە کشانەوەی پشتیوانی دارایی دەکرێت تا ئەو دەسەڵاتەی بە رێگای دیموکراسیی هەڵبژێردراوە تووشی قەیرانی ئابووریی بکرێت. ئەوانەش دەریدەخەن کە رەخنە و سزاکان لە دژی پۆڵەندا باگراوندێکی زۆر قوڵتریان هەیە. باس لەوەیش دەکرێت یەکێتی ئەورووپا هەوڵ دەدات ئەو ئەندامەی کە ناتوانێت لە هەندێک رووەوە کۆنترۆڵی بکات، بە سزای ئابووریی چۆکی پێ دابدات. تۆمەتبارکردنی پۆڵەندایەکی کۆنترۆڵ نەکراو بەوەی لە بەها دیموکراسییەکان دوور دەکەوێتەوە و هەڕەشەکردن لێی بە سزا ئابوورییەکان کارێکە پێشتر دیار بووە. بە هەمان شێوە هەرکاتێک تورکیا ناکۆکی بۆچوونی هەبێت لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا هەمان تۆمەتی رووبەڕوو دەکرێتەوە.
لە ئەنجامدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە "Polexit" تەنیا لە ئاستی گفتوگۆدایە لەم قۆناغەدا، بەڵام ئەگەری سیناریۆیەکی "Polexit" لە رووی یەکێتیی ئەورووپاوە بەراورد بە "Brexit" پێشبینی لێکەوتەی کێشەی زۆر جیددی‌تر لێ دەکرێت. ئەورووپایەکی بێ پۆڵەندا داڕمانی چەمکی یەکێتیی پشتڕاست دەکاتەوە کە چەندین ساڵە کاری لەسەر دەکەن، لەلایەکی ترەوە، پێویسیە ئەوە لەبیر نەکرێت کە پۆڵەندا بە پێکهاتەی مێژوویی، ئایینی، و نەتەوە و دانیشتوانەوە وڵاتێکی ئەوروپاییە لەناو ئەورووپادا.
***
(ئەمرا دۆکوزڵو، نوێنەری وەقفی مەعاریفە لە ئۆکراینا)
news_share_descriptionsubscription_contact

