Abdullah Shukur
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە میانی کۆبوونەوی سەرکردەکانی لووتکەی G-20 لە ئەرژەنتین، گفتوگۆیەکی سەر پێیانەیان ئەنجامدا.
ماکرۆن لەو گفتوگۆیەدا داوای لە بن سەلمان کردووە کە رێگە بدات شارەزایانی نێودەوڵەتی بەشداری لە لێکۆڵینەوەکانی تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی بکەن.
ماکرۆن لەبارەی شەڕی یەمەن بە بن سەلمانی راگەیاندووە کە پێویستە قۆناغی سیاسی لەو وڵاتی دەستپێبکات.
لەلایەکی دیکەش بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە راگەیاندنەکانی فەڕەنسا پشتیان بە سەرچاوەکانی کۆشکی ئیلیزێ بەستووە، زۆربەی سەرکردەکانی ئەورووپا خاوەنی ھەمان بۆچوونن لەسەر تاوانی کوشتنی خاشقچی و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ھەموویان لەمبارەیەوە لە یەک بەرە دەبن.