دوای ئەوەی ماوەیەك بەتۆمەتی دۆزی تاوانی بەگروپ ژمارەیەك ئەندامانی پارتی ئاڵتن شەفەق لە یۆنان دەستبەسەر كران، ئەمڕۆ دوو پەرلەمانتاری دیكەی هەمان پارت درانە دادگا.
گیراوان بە كاری نایاسایی بە گروپ تۆمەتباركراون، دوای ئەوەی پەرلەمانتاران یۆرگۆس گەرمەنس و پانایۆتیس لیۆپوڵۆ قسەی خۆیان لە دادگا كرد، بڕیاردرا بخرێنە گرتووخانە. ئێستا چاوەڕوان دەكرێ بگوێزرێنەوە گرتووخانەی كۆریدالۆس.
لەلایەكی دیكە چاوەڕوان دەكرێ پەرلەمانتارێكی دیكە بەناوی ئەڤساتیسیۆس بوكراس لە هەمان پارت، بدرێتە دادگا، بەڵام تۆمەتبار بەهەموو شێوەیەك رەتیكردۆتەوە بێتە بەردەم دادگا و بەپێی قسەكانی ئەو بێ تاوانە.
لەوەتەی حكومەتی یۆنان دەستیكردووە بە كەمكردنەوەی خەرجی و پرۆژەی دەستپێوەگرتن، خەڵكی متمانەیان بە حكومەتەكە زیاتر بووە بەوەی رێ بە هیچ پارتێكی ئۆپۆزیسیۆن نادات سوود لەو قەیرانە ئابوورییەی وڵات وەرگرێ و بەو رێگایەوە كارە تایبەتییەكانی ئەنجام بدا.
دوای ئەوەی راپەری بەناوبانگی یۆنان پاڤلۆس فیساس گۆرانییەكی دژبە رەگەزپەرستیی گوت، رۆژی 18ی ئەیلولی 2013 لەلایەن چەند ئەندامێكی پارتی ئاڵتن شەفەقەوە كوژرا، ئەوە وایكرد حكومەت دۆزێك بەناوی تاوانی بە گروپ لەسەر ئەندامانی پارتەكە بكاتەوە و ناو بەناو یەكێك یان چەند ئەندامێك پەلكێشی دادگا ب