فیستیڤاڵی دروستكردنی پەیكەری سەھۆڵی لە گەڕەكی جاناری و ھارفی لە شاری لەندەن دەستی پێكرد و بووە جێگای سەرنجی گەشتیاران و دەرفەتی دروستكردنی پەیكەری سەهۆڵی بۆ پەیكەرتاشان رەخساند.
فیستیڤاڵی دروستكردنی پەیكەر لە سەھۆڵ بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر پەیكەرتاشی جیھانی دەستی پێكرد و پسپۆڕانی پەیكەر تاشی بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین پەیكەری سەھۆڵی دەستیان بە پێشبڕكێ كرد.
ئەو پەیكەر تاشانە لە بەلژیكا، ئیسپانیا، پۆلۆنیا، بەریتانیا، سویسرا، ئەمریكا، ئیرلەندا، فرەنسا، ئەفریقا و مەجەڕ بەشدارییان لەو فیستیڤاڵە كردبوو. بۆ بەدەستھێنانی خەڵات دوو رۆژ بۆ ماوەی ٢٨ سەعات كار دەكەن و لە نێو پارچە سەھۆڵە گەورەكاندا سەرقاڵی دروست كردنی باشترین پەیكەرن.