رۆژی یه‌ك شه‌ممه له میانی یادی چل و نۆ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی فه‌له‌ستین و رۆژی شه‌هیدی فه‌له‌ستین. نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و وڵاته رێوڕەسیمێكی بۆ رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان ساز کرد.
نه‌زمی حزووری، كونسوڵی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان گوتی کە ئامانج له گفتوگۆی نێوان ئه‌وان و رۆژنامه‌نووسانی كورد، بۆ ئه‌وه‌یه كه‌مێك له باره‌ی په‌یوه‌ندیی گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین.
نوێنه‌ری فه‌ڵه‌ستین جه‌ختیكرده‌وه په‌یوه‌ندیی كورد و فه‌له‌ستین، مێژوویه‌كی دووروودرێژی هاوبه‌شییان پێكه‌وه هه‌یه. هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی تا قۆناغه‌كانی دیکەی شۆڕشی رزگارییخوازی كورد و فه‌له‌ستین.
هه‌ر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی كورد و فه‌له‌ستین حزووری زیاتر گوتی: "له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ئه‌مڕۆ، هه‌ردوو گه‌لی كورد و فهلهستینههماههنگی و كاری هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌بووه. به‌تایبه‌تی له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی رزگاری فه‌له‌ستین خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناوچه‌كانی دیکە به‌شدارییان له‌و جه‌نگه دژی ئیسرائیل كردووه، كه‌سانێكی كوردیش هه‌بوون شه‌هید بوون لە ریزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەلەستینیدا."
نوێنه‌ری وڵاتی فه‌له‌ستین له‌هه‌رێمی كوردستان كه باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌شاری هه‌ولێرە باسی له‌وه‌شكرد له ١٠%ی دانیشتووانی فه‌له‌ستین كوردن و به‌شێكیان له‌شاری قودس داده‌نیشن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئێستای نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌له‌ستین. حزووری گوتی: "هه‌وڵی باشمان داوه په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووریی و رۆشنبیریی باشمان له نێواندا هه‌بێ. پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌وپرسانه گفتوگۆمان كردووه. بێگومان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له په‌ره‌سه‌ندان."
له گفتوگۆی نێوان رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ كونسوڵی فه‌له‌ستین، په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوش به‌شداری كرد.