Ramal Abdullah Mahmood
22 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە – AA
لە دوای سەردانیکردنی تورک-ئیش سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی دایەوە.
بینالی یڵدرم لە بارەی گشتپرسیەکەی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، گوتی: "با ئەوە بەروونی بڵێم، بڕیاری ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمە و بەڕێوەچوونی، بابەتی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیایە. تورکیا سوورە لەسەر ئەوەی لە بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیدا، ئەو مافانەی بەکاربهێنێت کە لە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و دووقۆڵییەکانەوە پێی دراوە و هیچ دوودڵییەک لەبارەی بەکارهێنانی ئەو مافە نیشان نادات".
یڵدرم تیشکی خستە سەرە ئەوەی کە ئەنجامدانی ئەم گشتپرسییە نابێتە هۆی خێروخۆشی بۆ کورد و ناوچەکە، گوتی: "لێرەوە دەمەوێت بانگەوازێکی دیکە بکەم. هێشتا کاتەکەی بەسەرنەچووە. پێویستە ئیدارەی باکووری عێراق و بارزانی، واز لەم عیشقە و سووربوون لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بهێنن. ئەو ریفراندۆمەی کە بەنیازە بە سووربوون ئەنجامیبدات کە هەموو دونیا دژیەتی و بەروونی پێشێلی یاساکانی نێوان هەردوو وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات، سوودی بۆ برا کوردەکانمان نابێت. ئەوە بە هیچ شێوەیەک سوودی بۆ ناوچەکە نابێت".