Ramal Abdullah Mahmood
22 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە – AA
لە دوای سەردانیکردنی تورک-ئیش سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی دایەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بارەی ئەو داواکارییەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا کە بڕیارە سبەینێ لە پەرلەمان تاوتوێ بکرێت، گوتی: "ئەو مۆڵەتپیدانە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن، هەموو مافێکی دەستوەردان دەدات لە دژی هەر پێشهاتێک کە لە دەرەوەی سنوورە وشکانییەکانمان لە باشووری وڵات، لە دژی تورکیا ئەنجامبدرێن و ببنە مایەی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانییمان. مافی ناردنی سوپا دەدات".