به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی گشتیی ئاک‌پارتی ده‌ڵێ : "به‌رێز سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا، جه‌نابی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.. به‌ڕێزان سه‌ركردایه‌تیی ئاک‌پارتی، سڵاوێكی دۆستانه‌ی گه‌رم به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، هاوكات سه‌ركه‌وتنی پارتهكهتانهوه، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین. سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، به تایبه‌تی ئاک‌پارتی له سه‌رانسه‌ری توركیا و بەدەپە له باكووری كوردستان، باشتر ده‌ریده‌خات پرۆسه‌ی دانوستاندن بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، بۆته پێویستییه‌كی چاره‌نوسسازی دیموكراسی له سه‌رانسه‌ری توركیا، دیاره دژه‌كانی ئاشتی، لەم هەڵبژاردنەدا وه‌ڵامی رای گشتیان وه‌رگرت."
لە درێژەی پەیامی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ک هاتووە: "دڵنیاین دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی پارته‌كه‌تان له شاره‌وانییه‌كاندا، به‌ڕێزتان هه‌نگاوی كاریگه‌رتر بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و ئازادی ده‌نێن. به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ك هه‌ر زۆرینه‌ی توركیا به‌ڵكو رای گشتی جیهانیش ده‌كاته پشتیوانی ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ له توركیا و ناوچه‌كه‌دا."