مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستا، پەیامی پیرۆزبایی نارد بۆ گه‌لانی توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بۆنەی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان لە توركیا.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌سەر زاری بارزانی بڵاویکردۆتەوە. سەرۆکی هەرێم سەركەوتنی ئاک‌پارتی پیرۆز کردووە و بە گشتی پەیامی پیرۆزبایی بۆ خەڵکی تورکیا ناردووە.
لەو پەیامەدا بارزانی دەڵێ: "ئەم هەڵبژاردنە هەنگاوێكی پڕبایەخ بوو بۆ توركیا بۆ پتەوتركردنی بنەماكانی دیموكراسی و دەسەڵاتی گەل. لەوە دڵنیام ئەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردنە، كاریگەریی لەسەر بەهێزتركردنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دەبێ. هیوادارم ئاشتی و برایەتی لە توركیا بەهێزتر بێ و پەیوەندیی برایانە و دۆستانە لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان، ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو پێشەوە بچێ."