ئەمڕۆ ٩ ی شوبات، لە پارێزگای ھەولێری بۆیەکەمجار کارتی ئەلیکترۆنیی دەنگدەران دابەشدەکرێ تا کو لەڕۆژی دەنگداندا دەنگدەر لەڕێی ئامێری دڵنیایی ئەلیکترۆنییەوە دەنگ بدهن و ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکاندا کەم بکرێتەوە.
کارتەکە لەلایەن کۆمپانیای بایۆمیری ئیسپانی دروست کراوە، لەسەر کارتەکە سیم کارتێک ههیه کە داتای دەنگدەری لەسەر تۆمار کراوە. کارتەکە سەعات ٧ی بەیانیی ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ دەکەوێتە کار، بەردەوام دەبێ تا سەعات شەشی ئێوارەی ھەمان ڕۆژ، دواتر لەکار دەکەوێ.
مهبهست له دابەشکردنی کارتی ئەلکترۆنی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە و ھاوڵاتیانیش بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لە پرۆسەی دابەشکردنەی کارتی دەنگدان دەکەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.