لەگەڵ بەردەوامی شەڕو پێکدادانەکانی شاری فەللوجە لەنێوان هێزەکانی داعش و سوپای عێڕاق، کارەبا و ئاو و هێڵەکانی تەلەفۆن لەشارەکەدا بڕاون و خەلکی شارەکەش بەهۆی شەڕ و پێکدانەکان و نەمانی هیچ جۆرە خزمەت گوزاریەک لە فەللوجەدا، له چۆڵكردنی شارهكهیان بهردهوامن.
بەشێک لەو خێزانانەی کە فەللوجە بەجێدەهێڵن، بەرەو شاری کەرکوک دەچن و خەڵکی شاری کەرکویش وەک وەفایەک بەرامبەر خهڵكی فەللوجە، دهرگای ماڵەکانیان بەڕووییاندا دەکەنەوە و جێگای ئاوارەکان دەکەنەوە.
لەهەریەک لەشارەکانی فەللوجە و رومادی سەر بە پارێزگای ئەنبار ناو بەناو شەری قورس لەنێوان هێزەکانی سوپا و چهكدارانی داعش و هۆزەکان تیایاندا ڕوودەدا و ئێستا بەهۆی بۆردومانكردنی ناوچەکانی فەللوجە لەڕێی فرۆکە جەنگیەکانەوە ، هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە ناو شارەکەدا هاتوچۆ ناکا و تەواوی هێڵەکانی تەلەفۆن و کارەبا و ئاو لەشارەکەدا پچڕێنراون و ئەمەش وای لە دانیشتوانی شارەکە کردووە کە فەلوجە بەجێبهێڵن. دوای چەندین ڕۆژ لە بەجێهێشتنی شارەکەیان، فەللوجەییەکان دەگەنە شوێنێکی ئارام تاکو لێێ نیشتەجێبن.
گوندی تورکەڵان کە دەکەوێتە ١٠ کیلۆمهتری رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک، ناونیشانی دووەمی فەلوجەییەکانە کە بۆی دەجن. زۆرێک لە خێزانە فەللوجەییەکان لەنزیک خاڵی پشکنینی پێش گوندەکە چاوەڕێ دەکەن و پەیتا پەیتا خێزانەکانی ناو گوندەکە دێن و هەریەکە و کۆمەڵیک لە خێزانە ئاوارەکانی فەلوجە دەباتەوە.