بە بەشداری ١٠٠ ناوندەی راگەیاندن لە ١٥ وڵاتەوە لەگەڵ ٤٠٠ رۆژنامەنووس، دادوەر ئیفادەی لە شازادە کریستینا وەرگرت.
کریسینا سێ رۆژە لە بەرشەلۆنەوە خۆی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بچێتە بەردەم دادوەر. دوێنێ شەممە، بە فڕۆکە لە بەرشەلۆنەوە بەرەو (پالما دێ مایۆرکا) بەڕێکەوت.
لەکاتی گەیشتنی بە تەلاری دادگا، کریستینا بەڕوویەکی پێکەنیناویەوە چووە ناو هۆڵی دادگا و سڵاوی لە رۆژنامەنووسان و هێزە ئاسایشپارێزەکان کرد.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.