شەوی یاران کە بەشێکە لە نەریتی ئەخەوی (برایی) لە چانکری یادی کرایەوە و کارمەند و بەرپرسانی سومیتۆمۆ رەبە کە کارگەیەکی ژاپۆنە تایەی سەیارە بەرھەمدێنێ، بەشداریی ئەو یادەیان کرد.
یادەکە لە کۆشکی شەوی یاران بە ئامادەبوونی وەحدەددین ئۆزجان، حسێن فلیز ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی دادو گەشەپێدان، ئەتیلا شاھین سەرۆکی لیژنەی چاودێریی زەوی و خانووبەرە، ئەحمەد شاھین جێگری سەرۆکی یەکینە نیشتەجێبوونەکانی چانکری، یۆژیرۆ میکی بەڕێوەبەری گشتیی سۆمیتۆمۆ رەبە، یۆسھیتاکا کاژی بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە کارگەکە و چەندین کارمەندی دیکە بهڕێوهچوو.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.