ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گیول رایگەیاند پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش لە پرسی سوریادا زیاد لە ھەر لایەنێکیتر گوێ بۆ تورکیا بگرێ.
گویل گوتی لەبەرئەوەی تورکیا لە ھەموو وڵاتێک زیاتر کاریگەریی دۆخی سوریای لەسەرە، دەبێ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێش ھەموو کەس و لایەنێک گوێ لە تورکیا بگرێ.
گیول ھەروەھا گوتی "پاککردنەوەی سوریا لە چەکی کیمیایی پێش ھەموو کەسێک ئێمە دڵخۆش دەکا، بەڵام لایەنێک لەکاتێکدا پێویستە بەجدی کار بۆ داماڵینی ئەو چەکە لە سوریا بکا، دەبێ ھاوکات بەرنامەیەکی جدیشی بۆ چارەسەری سیاسی لە و وڵاتە ھەبێ".