ھەولێر
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا ئازاد جندیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی وەک گوتەبێژ پێشکەش بە مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی کردووە.
لە راگەیەنراوەکەی جندیانیدا ھاتووە "بەپێویستی دەزانم وەک چۆن پێشتریش لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی رامگەیاندبوو کە لەئایندەدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەئەرکی وتەبێژی رائەگەیەنم، لەوچوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ ٢٨/١٠/٢٠١٣ لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەرکی وتەبێژ پێشکەشکرد".