ھەتای
ئاسایشی كەمپی "ئەتمەی" نزیك سنووری توركیا كە ٦٥ ھەزار كەس لە خۆ دەگرێت، لەژێر كۆنترۆڵی سوپای ئازادی سوریا دایە.
بە پاڵپشتی مرۆیی توركیا پێداویستیەكانی ئەم كەمپە دابین دەكرێت و ھاووڵاتییانی نێو كەمپەكەش داوای كۆتایھێنانی شەڕی نێوخۆی وڵاتەكەیان دەكەن.
ئێستا كەمپەكە لە ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئازادی سوریا دایە و سەلامەتی و ئاسایشی خەڵكەكە لە لایەن ئەوانەوە دەستەبەر كراوە.
بەرپرسی ھاوكاری مرۆیی لە گرووپی فەیلەق ئەشام، ئەبو محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە ھاووڵاتییانی سووریا ھەندێك جار رووبەڕووی ھێرش دەبنەوە و ژیانێكی سەخت لە نێو كەمپەكە بەسەر دەبەن.
ئەبو محەمەد لە بارەی دەنگۆی ئەوەی كە ئەم كەمپە لە ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دایە، گوتی: "چەند دەنگۆیەك ھەیە كە دەزگای ھەواڵگری توركیا (میت)، چەند بارھەڵگرێكی، پشتیوانی سەربازیی بۆ داعش رەوانە كردووە بەڵام ئەم ناوچەیە لە لایەن بزووتنەوەی نوردەدین زەنگی و جەیش ئەلمجاھیدن و جەیش ئەلئیسلام و فەیلەق ئەشام پارێزگاری لێوەدەكرێت، كەمپی ئەتمە و دەورووبەری بە تەواوی لە ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئازادی سوریا دایە".