میحوەری دیجلە
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بە توانایی داعش گوتی: "ئێمە ناتوانین بڵیین دوژمن توانایی هێرشی نەماوە و بەڵام ئێمەش لەوپەڕی ئامادەباشیداین. لە توانایی هێزی سەربازیی دوژمن کەم بووەتەوە و ئەوان ناوچەیەکی بەرفراوانیان لەبەر دەستدایە و دەتوانن بەکاری بێنن. دەتوانم بڵێم هەتا ئاستێکی زۆر مەترسی کەم بووەتەوە و خەڵک دڵنیا بن کە پێشمەرگە ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی پیلانەکانی دوژمن".
ناوبراو لەبارەی گرنگی ئەو ناوچەیە گوتی: "دوژمن هەوڵی داوە کە لە موسڵەوە بۆ تەلەعفەر پشتیوانی لۆجستیکی بکات. ئەوان هەنووکە گۆشەگیر بوون و ناتوانن وەکو جاران بجووڵێنەوە".
دەربارەی پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنیش گوتی: "ئێمە ئامانجمان نییە خەڵکی مەدەنی ببنە ئامانج و هەروەها فڕۆکەی هاوپەیمانانیش پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی رەچاو دەکەن و هیوادارم خەڵکی موسڵ لە خراپی داعش بگات و هیوادارم کە خەڵک لەوە تێبگەن داعش نوێنەرایەتی هیچ ئایینێک ناکات".
سەبارەت بە دوالێدوانەکان و پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە گوتی: "ئێمە دژی پەکەکە و هیچ هێزێکی کوردستانی نین کە مەبەستیان بێت خەبات بۆ هەر پارچەیەکی کوردستان بکەن دیارە کەس بۆی نییە بەدیل بۆ شنگال ببینێتەوە" و سەبارەت بەقسەی عەبادی کە گوتبووی ئەگەر کورد دەیەوێت لە عێراق جیا ببێتەوە با راشکاوانە بڵێت ناوبراو وەڵامی دایەوە: "رێگە بەخەڵکی کوردستان بۆ راپرسی سەربەخۆیی بدرێت و ئەوکاتەش هیوادارم بەڕێز عەبادی و هەر لایەنێکی تر رێز لە دەنگی خەڵک بگرن".
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن کوردەوە گوتی: "شەڕی تیرۆر بەس بە پێشمەرگە ناکرێت چونکە هەندێ ناوچە هەن، کوردستان نییە و حەساسییەتی لەسەر هەیە و بۆیە دەبێت لایەنی تریش بەشدار بن. ئەرکمان پاراستنی خەڵکی کوردستان و خاکەکەیەتی. ئێمە دەتوانین هەوڵی ئەوە بدەین کە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش رزگار بکەین و دەیشتوانین ئە وناوچانە لە مینڕێژی پاکبکەینەوە و دەیشڵێمەوە خەڵک ئەسڵی ناوچەکە بگەڕێنەوە".