سه‌رۆكی گشتی پارتی دۆزی ئازاد (هودا-پار)، زه‌كه‌ریا یاپیجیئۆغڵو له دیاربه‌كر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و رایگه‌یاند كه جزیر وه‌ك "ناوچه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه" هه‌ڵبژێراوه و تێكدهران و هێزەکانی ئەمنی سه‌ر به "ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب" ئه‌م شوێنه‌یان تێك داوه.
یاپیجیئۆغلو راشیگه‌یاند كه په‌یڕه‌وی دروستكردنی كانتۆن له‌لایه‌ن په‌كه‌كه ته‌نها له جزیر نییه به‌م پێیه‌ش گوتی: "په‌یڕه‌وییه‌كانی گه‌ڤه‌ر، سیلۆپه، هه‌ككاری هیچی كه‌متر نییه له جزیر به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ویستیان مسوڵمانان له جزیر دوور بخه‌نه‌وه و له‌م هه‌وڵه‌ش هودا پار بووه رێگرێك لێیان بۆیه ئه‌م رووداوانه سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه په‌كه‌كه له ناوچه ناوبراوه‌كان دایمه‌زراندووه هەتا ئێستا كه‌س رووبه‌ڕووی نه‌بووەته‌وه، بۆیه باره‌كه ئاساییه به‌ڵام گه‌ل هه‌رگیز به‌رامبه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه‌یان بێ ده‌نگ نابێت".
ناوبراو راشیگه‌یاند كه هه‌وڵی دامه‌زراندنی "ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كان له شنگال له‌لایه‌ن په‌كه‌كه له 14ی كانوونی دووه‌م، ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی گونجاو بووه بۆ راگه‌یاندنی كانتۆن له‌م ناوچه‌یه".
یاپیجیئۆغڵو جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان كورده‌كانی عێراق و سووریا و توركیا پشت به په‌كه‌كه ده‌به‌ستێت و به‌م پێیه‌ش گوتی: "ئه‌م سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه، یه‌كێتی له نێو كورد به‌هیچ ده‌زانێت و به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌كه‌ی له سه‌رووی هه‌موو شته‌وه داده‌نێت و بووەته كێشه‌یه‌ك بۆ كورد، په‌كه‌كه به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه بووەته رێگرییه‌ك له ئاشتی نێوان كورد، وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه په‌كه‌كه واز له‌م سیاسه‌ته بهێنێت و به‌رگه‌ی گشت بۆچوون و بزووتنه‌وه‌کانی جیاواز بگرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م هیوایه لاوازه به‌ڵام به ناوی گه‌له‌كه‌مانه‌وه پێویسته پارێزگاری لێ بكه‌ین".
قۆناغه چاره‌سه‌ریی
له‌باره‌ی پرسیاری رۆژنامه‌وانێك په‌یوه‌ندیدار به داوای به‌شداربوونی هودا-پار له قۆناغی چارهسهرییەوە گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه چه‌ندین جار باسی ئه‌م بابه‌ته‌مان كردووه".
یاپیجیئۆغلو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كێشه له زۆر لایه‌نی بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده‌وه هه‌یه هه‌ڵبه‌ت حكوومه‌ت نابێت ته‌نها هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌تی كورد له‌سه‌ر توندوتیژی بكات.
یوپیجی ئۆغڵو ئاشكرای كرد كه "بۆ راگرتنی توندوتیژی و خوێنڕشتن و هاوكات فڕێدانی چه‌ك پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت كه چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ڵام له‌باره‌ی ره‌هه‌نده‌كانی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه كۆبوونه‌وه به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌س نییه".
له باره‌ی روونكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌وه كه "ئه‌م كۆبوونه‌وانه ته‌نها له نێوان ئۆجه‌لان و حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانیش ته‌نها یارمه‌تیده‌ری بابه‌ته‌كه‌ن" یهپیجی ئۆغلو گوتی: "بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه پێویسته گشت گه‌ل و نوێنه‌رانی رێكخراوی ئه‌وان به‌شدار بێت، هودا-پاریش یه‌كێكه له‌وان، بێجگه له ئیمڕاڵی و میت ئێستا له مێزی گفتوگۆ كه‌سی دیكه نییه، هه‌ده‌په‌ش خۆی به نوێنه‌ر و هاوتای ئه‌م بابه‌ته نازانێت به‌ڵكو ته‌نها ده‌ڵێن ئێمه یاریدهدهرین، به كردرایش ئه‌وان كاری پۆسته له نێوان ئیمڕاڵی و قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغه‌كه به‌م شێوه‌یه به ته‌ندروست نازانین، له‌گه‌ڵ هودا-پار هه‌رچی رێكخرا و دامه‌زراوه‌یی دیكه له‌م وڵاته هه‌یه پێویسته به‌شداری قۆناغه‌كه بكرێن".
له‌باره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه له دوای رووداوه‌كانی جزیر له‌گه‌ڵ ده‌ته‌كه كۆبوونه‌ته‌وه؟ یاپیجیئۆغلو گوتی: "نه‌خێر له دوای رووداوه‌كه‌ی جزیر هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌م داوایه چ له ئێمه چ له دهتهكهش نه‌كراوه".