ھەولێر
وەزیری وزەی تورکیا تانەر یەڵدز لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا گووتی تورکیا پرۆژەی زۆری لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە و دەیەوێ کێشەکان بە دانووستان و گفتوگۆی نێوان ھەردوو حکومەت چارەسەر بکرێن.
یڵدز گوتیی: "لەگەڵ ھەردوو لایەن لە بەغدا و ھەرێمی کوردستان کۆبووینەتەوە و پێمان وایە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ھەرسێ لایەن دەتوانێ ئەو کێشانەی ھەن چارەسەر بکا."
لەبارەی ھەڵوێستی بەغدا لەسەر ئەو گرێبەستەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ئیمزایکراوە گووتی: "ئێمە ئارەزوو دەکەین کە رەزامەندی بەغدا لەسەر ئەو گرێبەستانە ھەبێ بۆ ئەوەی ھەموو لایەک سوودمەند بین."
لەلایەن خۆیەوە ئاشتی ھەورامی باسی لە گرنگیی ئەو رێککەوتنەی ھەرێمی کوردستان و تورکیا کرد و گووتی لە ئایندەدا ھەوڵ دەدەین لەگەڵ بەغدا ئەو کێشانەی ھەن چارەسەر بکەین.