ھەولێر
کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە بۆ ھەریەک لە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان کەمال شاکر و سەرۆکی شاندی دانوستاندکاری پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رێکخرا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا سەرۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "حزبی شیوعی کوردستان حزبێکی ھاوپەیمان و ستراتیژی پارتیە و مێژوویەکی دورودرێژ بەیەکە دەیانبەستێتەوە و کۆبوونەوەکی باش و ئیجابیمان ئەنجامدا."
سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەش نێچیرڤان بارزانی گوتی: "بیر و بۆچوونی ھەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر بابەتە جیاوەکان زۆر لەیەکتری نزیک بوو."
لە بەرامبەردا سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان کەمال شاکر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا قسەکانی نێچیرڤان بارزانی دووپاتکردەوە و گوتی: "حزبی شیوعی کوردستان رەچاوی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و بوچونی حزبی شیوعی ئەوەیە کە دەبێ کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە خزمەتی ھەموو ھاوڵاتیاندا بێ و کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێ."
دوای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان کەمال شاکر لە لێدوانێکی تایبەت بۆ AA گوتی: "ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتایی بوو و تا ئێستا لەبارەی بەشداریکرن یان بەشدارینەکردنی کابینەی نوێی حکومەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتاییمان نەداوە و لەوبارەیەوە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و پارت و لایەنە سیاسیەکانی دیکە دەکەین."