جۆھانسبۆرگ
لە شاری جۆھانسبۆرگی كۆماری باشووری ئەفریقا ٢٥مین لووتكەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەفریقا كۆتایی پێھات.
لە رێوەڕەسمی كۆتایی ھاتنی لووتكەكەدا كە لە كۆشكی ساندتۆن سازكرابوو ھەر یەك لە سەركۆماری باشووری ئەفریقا جاكۆب زوما، سەرۆكی لیبریا ئەلەن جۆھانسۆن سیرلەئاف، سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەفریقا نكۆسازانا دلامینی زوما و سەرۆكی زیمبابوی و سەرۆكی كاتی یەكێتی ئەفریقا رۆبەرت موگابی تێیادا ئامادە بوون.
سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەفریقا دلامینی زوما لە بارەی بڕیاری دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی سەرۆكی سوودان عومەر حەسەن بەشیر گوتی: "سەرۆكی سوودان چۆن پێشتر بەشداری لە لووتكەی یەكێتی ئەفریقای كردووە ئەوا ئەمجارەیش بەشدارە و لە داھاتوویشدا بەردەوام دەبێت لە بەشداربوون، ھیچ پەیوەندییەك لە نێوان یەكێتی ئەفریقا و دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتیدا نییە و یەكێتی ئەفریقایش پارتییەكی یەك دەوڵەت نییە".
دلامینی گوتی: "پێویستە ئەم وڵاتە كە میوانداریەتی ئەم لووتكەیەی كردووە پابەندی ئەو رێككەوتنە بێت كە لەگەڵ یەكێتی ئەفریقادا واژۆی كردووە و ئەو شوێنەی كە لووتكەكەی تێیادا ئەنجامدراوە سنووری یەكێتی ئەفریقایە و ھەر چەند لە رووی جوگرافیشەوە لە نێو سنوورەكانیدا بێت بەڵام ھی كۆماری باشووری ئەفریقا نییە".
سەرۆكی زیمبابوی و سەرۆكی كاتی یەكێتی ئەفریقا رۆبەرت مۆگابیش گوتی: "دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی دامەزراوەیەكی مەدەنییە و دەیەوێت لە دەرەوەی دادوەری پەیڕەو بكات و یەكێتی ئەفریقایش بڕیارگای دادگای نێودەوڵەتی نییە".
مۆگابی گوتی: "دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی دامەزراوەیەكە كە لە بەرامبەر پارە خزمەتی وڵاتانی رۆژئاوایی دەكات".
مۆگابی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە لە لووتكەكەدا باسی زۆر شت كراوە و بەرنامە ریزییەك بۆ ١٠ ساڵی داھاتوو كراوە و ھەموومان سوورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیە.