لە قاھیرەی پایتەختی میسر، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب و ئەندامی کۆمکاری عەرەبی، بۆ تاوتوێکردنی پرسی فەلەستین و رەوشی کەرتی غەززە کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوە، راگەیەنراوەیەک لە بارەی باس و خواسەکان بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو خاڵانەی کە لە سەر رەوشی فەلەستین بەشداربووانی کۆبوونەوە لەسەری رێککەوتوون، ناوەڕۆکەکەی رەوانە دەکەن بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
کۆبوونەوە جەختیکردۆتەوە سەر سنوورەکانی ١٩٦٧ کە تێیدا شاری قودس بە پایتەختی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دانراوە. هەروەها رەخنە لە سیاسەتی حکومەتی ئیسرائیل دەگرێ بەرامبەر فەلەستینییەکان و بەڕاشکاوانە دەڵێن: ئەو سیاسەتانە قبوڵ ناکرێن و دەبێ گەمارۆكانی سەر غەززە ھەڵبوەشێنرێنەوە. هەرودها کۆتایی بە داگیرکاریی بھێنرێ."
لە درێژەی راگەیەنراوەی کۆبووەوەی کۆمکاری عەرەبیدا هاتووە: دەستبەجێ دروستکردنی یەکینەی نیشتەجێبوون بۆ یەھودییەکان راگیرێ و ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە خەڵکی فەلەستین بووەستێنرێن..