کۆمیتەی دەستگیرکراوانی بە بێ ھۆی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێكیدا باسی دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووی میسر محەمەد مورسی كردووە و نووسیویەتی كە سەرۆكی پێشووی میسر محەمەد مورسی و جێگرەكانی لە لایەن سوپای ئەو ولاتەوە لەخۆڕا دەستگیر كراون.
لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە كە هیچ پاساوێكی یاسایی بۆ دەستگیركردنی مورسی و جێگرەكانی نییە و لە ئەنجامی بڕیاری نایاسایی و دژ بە مافی مرۆڤ دەستگیر كراون.
بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی جیهانی لە قاهێرە ئەحمەد مورفە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە ١٠ی تەمووزەوە كۆمیتەی مافی مرۆڤ لێكۆڵینەوەی لە سەر رەوشی مورسی و جێگرەكانی كردووە. لە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانەدا بۆمان دەركەوتووە كە مورسی و جێگرەكانی لەخۆڕا دەستگیركراون و ھیچ پاساوێكی یاسایی بۆ دەستگیركردنی مورسی و جێگرەكانی لە لایەن سوپای میسرەوە نییە."