دوای ئەوەی ھەوڵی کودەتای سەربازیی سەرکەوتوو نەبوو لە سودانی باشوور، ئاڵۆزیی و توندوتیژیی لەو وڵاتە سەری هەڵداوە. رێکخراوی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، بەنیازی کۆتایی هێنان بەو گرفتانە، هەوڵی خۆی خستە کار. بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان تائێستا هەوڵەکانی بێ ئاکام بوون.
رێکخراوەکە لەگەڵ لایەنە ناکۆکەکانی سودانی باشوور وتووێژی کردووە. بەڵام سەرۆکی ئەو وڵاتە سیلڤاکیر مایاردیت رایگەیاندووە: قەیرانەکە ئێستا وا دەخوازێ بەڕێی سەربازیی چارەسەر بکرێ.
کاربەدەستان و شۆڕشگێڕانی پێشووی سودانی باشوور، خوازیارن لایەنە ناکۆکەکانی وڵات بگەنە رێککەوتنێک و دوایی بێنن بەو ناکۆکیانەی نزیکەی دوو حەفتە سەری هەڵداوەو تائێستا چەندین کەسی تێدا کوژراون.