دوای بەشداریكردنی لە ئاهەنگی 30 هەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەی، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو سكرتێری گشتی پارتی كۆماری لە تونس مەی ئەلجورەیبی گوتی: "لە قۆناغێكی ئاوا هەستیاردا هەر حكومەتێك دروست بێ بەبێ دیالۆگی سیاسی، دەنگی متمانەی ئێمە بەدەست ناهێنێ و پشگیری لێناكەین."
جورەیبی ئاماژەی بەوەدا كە دەبێ حكومەتی نوێ هەموو پێدوایستیەكانی خەڵك دابین بكا و وەڵامی داواكاریەكانیان بداتەوە و ئاشكراشیكرد ئەوان ئێستا نە پشگری و نە دژایەتی جومعە دەكەن.
راشیگەیاند گەر حكومەتێ داهاتوو لەسەر ئەنجامی دیالۆگی نیشتیمانی دابمەزرێ و كۆتایی هێنان بە تیرۆر و خزمەتی خەڵك بكا، پشگیری تەواو لەو حكومەتە دەكەن .