وەزیری دەرەوەی جەزائیر رامتانی لامامرا زۆر بەتوندی وەڵامی ئەو گوتانەی سەركۆماری فڕەنسا فڕانسوا هۆڵاندی دایەوە كە باسی رەوشی ئەمنی جەزائیری كرد و ببووە بێزاری خەڵكی جەزائیر.
لامامرا لەگەڵ هاوتا چینیەكی و لەكاتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە وتەكانی سەركۆماری فەڕەنسا فرانسۆ هۆڵاندا گوتی: "گاڵتە و گەپ كە سنوری خۆی بەزاند ,هەندێك جار دەكرێ كێشەی زۆر گەوەر دروست بكا كە هیچ چاوەرێی ناكەین."
لامامرا هیواشی خواست كە چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوەبۆ ئەو ئەنجامە نەخوازراوەی كە لە گوتەكانی هۆڵاند لەنێوان هەردوو وڵاتدا دروستبوون.
پێشتر فرانسۆ هۆڵاند لە میانەی بەشداری كردنی لە مەراسیمیكی تایبەت بە دامەزراوەكانی یەهودی لە وڵاتەكەیدا ,وەك ئاماژەیەك بۆ سەردانەكەی مائویل ڤاس وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی رایگەیاندبوو , هەر باشیشە كە بە سەلامەتی لە جەزائیر گەڕاوەتەوە.
هەفتەی رابردوو سەرۆك وەزیرانی فڕەنسا جین مارك و وەزیری دەرەوەی فڕەنسا سەردانی جەزائیریان كردبوو.