هه‌ولێر
پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی شاندی په‌یه‌ده و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سوریا له پیرمام كۆبوویه‌وه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆسیه‌ی سوریا له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان حه‌مید ده‌ربه‌ندی بۆ ئانادۆڵو گوتی "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بووه."
ده‌ربه‌ندی گوتی "گفتوگۆی ئەو لایه‌نه كوردییانە به‌چاودێریی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رده‌وامە و چاوه‌روان ده‌كرێ له رۆژانی داهاتوو گفتوگۆی زیاتر ئه‌نجام بدرێ." ئاماژەی بەوەیش دا "ئه‌نجامی گفتوگۆكان لەسه‌ر لایه‌نه كوردیه‌كان خۆیان ماوه‌ته‌وه، كه چۆن به ئه‌نجامێك ده‌گه‌ن."
گفتوگۆی سه‌رۆكی هه‌رێم و هەردوو شاندی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سوریا و په‌یه‌ده تایبەتە بە ره‌وشی سیاسی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا.