Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە لێدوانی بەرپرسانی حکوومەتی ئەڵمانیا لە دوای دەستگیرکردنی هاووڵاتیی ئەڵمانی، پیتەر شتاینەر مایەی قبووڵکردن نییە و، رایگەیاند "لە وڵاتەکەماندا لەچوارچێوەی دەستووری وڵاتەکەمان هیچ دامەزراوە، پێگە و کەسێک ناتوانێت فەرمان بەسەر دەسەڵاتی دادوەریدا بکات و رێنمایی بکات".
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە "لەو کۆبوونەوەیەی کە هەڵسوڕێنەری کاتی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزارەتەکەمان ئەنجامی دا لەبارەی هاووڵاتیی، پیتەر شتاینەر کە لە رۆژی ١٨ی تەمووزی ٢٠١٧ دەستبەسەرکرا، باس لەوە کرا کە بابەتەکە بۆ دادگا گوێزراوەتەوە و، پێویستە ئاسایشی سەربەخۆیی دادگای تورکیا بپارێزرێت، لەو رۆژەوەی شتاینەر دەستبەسەرکراوە بە رەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن کۆنسوڵگەرییەوە دەپارێزرێت و هیچ کێشەیەکی بۆ درووست نەبووە".
لە راگەیەنراوەکەدا تیشکیش خراوەتە سەر ئەوەی کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، باڵێوزی تورکیا لە بەرلین، عەلی کەمال ئایدن زانیاری داوە پێیان، لەمبارەیەوە لە راگەیەنراوەکەدا نووسراوە "دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه بینرا كه له‌و لێدوانانه‌ی له لایه‌ن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری فیدراڵی ئه‌ڵمانیا، مارتن شیفه‌ر و گوته‌بێژی حكوومه‌تی فیدراڵ، ستیفن سیبێرتهوه دراون كه ده‌بنه نموونه‌ی بێ نه‌زاكه‌تی دیپلۆماسی، تیایاندا ئاماژه به‌وه كراوه كه راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردراوه‌ته دادگای توركیا و ئیفادی زیاده‌ڕۆیی تیادا به‌كارهێنراوه. ئه‌و لێدوانانه مایه‌ی قبووڵكردن نین. له وڵاته‌كه‌ماندا له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دادگا و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا هیچ ده‌زگایه‌ك، ده‌سه‌ڵاتێك یان كه‌سێك ئه‌مر و فه‌رمان ده‌رناكات".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له‌و لێدوانانه‌دا جارێكی دیكه دووفاقی كراوه له رووی هه‌ڵویستی یاساییان له له‌خۆگرتنی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه جیاوازانه‌ی توركیا ده‌كه‌نه ئامانج، رێگرتن له بردنی تیرۆریستان بۆ به‌رده‌م دادگا.