Ekip
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
هه‌ولێر - AA
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌هه‌مبه‌ر رووداوه‌كانی ئەمڕۆی ناوچەی شێلادزێ، راده‌گه‌یه‌نێت: "ده‌ستى گێره‌شێوێن له پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه هه‌یه".
ئه‌مەی خواره‌وه‌ی ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی رای گشتی كراوه:
نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین.
ده‌ستى گێره‌شێوێن له پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
26/1/2019