لە ناوچەی سینجانی سەربەخۆ لە پارێزگای كاشگاری باكووری چین بەهوی هێرشی چەكداری ١٦ كەس گیانیان كوژران كە دوو پۆلیسیش لەناو كوژراواندا هەن.
بە گوێرەی ئاژانسی رەسمی تیەنشان، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو سەعاتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر بنكەی پۆلیسی سینجان و شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكداران و پۆلیس دورستبوو و لە ئاكامدا 14 چەكداری هێرشبەر و دوو پۆلیس كوژران.
تا ئێستا كاربەدەستانی حكومەت هیچ زانیارییەكیان لە بارەی ئەم رووداوە بڵاونەكردۆتەوە.
هەر لە ناوچەی سنجان مانگی رابردوو لە هێرشێكی چەكداری دا بۆ سەر هێزەكانی پۆلیس 11 چەكدار و لە مانگی حوزەیرانیش لە هێرشێكی دیكەدا 35 چەكداری هێرشبەر كوژران.
بە گوێرەی ئاماری فەرمی حكومەت بەهوی ّژمارەیەك رووداوی هاوشێوە لە ساڵی ٢٠٠٩ نزیكەی ٢٠٠ كەس لەو ناوچەكە كوژران و بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەی سینجان پۆلیسی چین لەوێ دەست بەكاربوو.