لە مزگەوتێکی شاری شیچی، هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای چین، ١٤ موسڵمان گیانیان لە دەستدا.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی شینھوای چینی، لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسیمێکی ئاینی موسڵمانان لە مزگەوتێکدا، پاڵە پەستۆی زۆر دروستبووە و لە ئاکامدا ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوە.
پۆلیسی ئەو شارە روونیکردۆتەوە، کاتێ خواردن براوەتە مزگەوتەکە بۆ دابەشکردن، بەشارانی رێوڕەسیمەکە هاشاوڵیان بردووە بۆ خواردنەکە و خەڵکەکە پاڵە پەستۆیان خستۆتە سەر یەکتر، ئاکام ١٤ کەس مردوون و نزیکەی ١٥ ی دیکە بریندار بوون.