وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی حكومەتی فەلەستین عومەر كەتانە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە قودس لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئیمزاكراوە، ئیسرائیل ماوەی ٢٠ ساڵ بڕی ٤.٧٥ مەتر سێجا غازی سروشتی دەنێرێتە فەلەستین."
كەتانە لەبارەی كاتی دەستپێكردنی ناردنی غازی سروشتی ھیچ زانیارییەكی نەدا، ئاماژەی بەوە كرد لەو نزیكانە لەڕێی سەنتەری كارەبای Cenin لە باكووری كەرتی غەززە دەست بە بەرھەمھێنانی كارەباش دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار وەك پارەی گرێبەستەكە دراوە.