جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ عەبدوڵلا بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە باسی لە پرسی فەلەستین و ئیسرائیل، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، پشتگیری لە دەوڵەتی لوبنان، قەیرانی سوریا و کۆنفرانسی جنێڤ٢ کردووە.
دوای گەیشتنی بە سعودیە، کیری و وەزیری دەرەوەی سعودیە لە فڕۆکەخانەی ریاز، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ساز کرد.
لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئاشتی گوتی: "دەستپێشخەریی عەرەبی بەشێکە لە چارەسەری پرسی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل."
کیری ئاماژەی بەوە کردووە لە بارەی رۆلی شای سعودیە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و ئەو ھاوکارییانەی کە شای سعودیە دەتوانی پێشکەش بە پرۆسەی چارەسەری بکا، گفتوگۆیان کردووە.