بەیروت
چاودێران و پسپۆڕانی رێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیروتەوە بەرەو دیمەشق بەرێکەوتن.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ تیمی پسپۆڕان و چاودێران دوای ئەوەی لە ھۆڵەنداوە گەیشتنە بەیروت، لە ژێر رێوشوێنێکی توندی ئەمیندا بەرەو دیمەشق بەرێکەوتوون.
یەکەمین تیمی پسپۆڕانی چەکی کیمیایی دوای لێکۆڵنەوە کردن لە سەر ھێرشە کیمیاییەکانی ناوچەی غۆتە لە رۆژھەڵاتی دیمەشق لە ٢١ی ئەیلول سوریای بەجێھشتبوو.