رۆما
فیدریکا مۆفێرن وەزیری دەرەوەی ئیتالیالەڕێی تەلەفۆنەوە لەگەڵ هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق قسەی کرد.
مۆفێرن لەو پەیوەندییەدا لەگەڵ زێباری، دوای ئاماژەدان بەو رەوشەی ئێستا لە عێراق پێشهاتووە، جەختی لەوە کردۆتەوە پێویستە حکومەتێکی نیشتمانیی بنکە فراوان لەو وڵاتە پێک بهێنرێ کە گشت پێکهاتەکان لە خۆ بگرێ و سیستمی سیاسی وڵات جێی هەمووانی تێدا بێتەوە.
زێباری، سوپاسگوزاری وڵاتەکەی بە مۆفێرن گەیاندووە لە پای ئەو هاوکارییانەی پێشکەشیان کردوون بە عێراق.
لە لایەکی دیکە، مۆفێرنی هەر بە تەلەفۆن لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەڤیگدۆر لبیەرمان قسەی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا رایگەیاندووە. مانگی تەمموزی داهاتوو، مۆفێرن سەردانی ئیسرائیل دەکا.