ھەولێر
لە پەیامەکەی دا نێچیرڤان بارزانی بێجگە لە بەرز نرخاندنی ھەوڵی ھێزەکانی ناوەخۆ بۆ رێگریکردن لەو تیرۆرستانە کە توانیان کارێکی وا بکەن قەبارەی زیانەکان فراوان نەبێت کە چەندین شەھیدیان لەوپێناوە دا؛ سەرەخۆشی لە کەس و کاری شەھیدان دەکات و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت.
بەیاننامە ئاماژە بەوەش دەکات کە مەبەستی تیرۆرستان لەم کارە ئەوەبوو ئازادی و سەربەستی کوردستان بریندار بکەن چونکە ئەوان دژی ژیان و بریاری ئازادی خەلکی کوردستان و سنگفراوانی و پێکەوەژیانن.
ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتووە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵی بەردەوامدا دەبێت بنەبڕکردنی ھێزی تاریکی لە ھەموو ھەرێمی کوردستان ھەروەک چۆن لەمەوبەر ھێزی تاریکی دەستگیرکرا و لەناوبرا و بۆ ئەم مەبەستەش داوای ھاوکاری لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەدیکردنی ھەر دیاردەیەکی نامۆ پەیوەندی بە ھێزەکانی ناوەخۆ بکەن.