Abdullah Shukur
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان-AA
لەسەر داوای رووسیا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتی، لهسهر ھێرشی ئاسمانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر رژێمی بەشار ئەسەد بەپەلە کۆبووەوە.
لەو كۆبوونهوهیهدا، ئەو پڕۆژە بڕیارەی رووسیا رهتكرایهوه، کە داوای ئیدانەکردنی ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسای دهكرد بۆ سەر رژێمی سووریا.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ھەریەک لە واشنتۆن، لەندەن و پاریس ئەنجامدانی ھێرشیان بۆسەر ئامانجەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد لە سووریا راگەیاند.
ھێرشەکەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە وەڵامی ھێرشی رژێمی ئەسەددا ھات کە شەممەی رابردوو بە چەکی کیمیایی بۆ سەر شارۆچکەی دوما لە غوتەی رۆژھەڵاتی گەمارۆدراو ئەنجامیدا و، بەھۆیەوە ٧٨ کەس کوژران.